١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:١٠
پارلمانتارێکی ئیسلامی ئێران : پاڵپشتی لە هێزە ئینتزامیەکانی وڵات پاڵپشتی لە سیستمی ئیسلامیە

نوێنەری شارەکانی هەورامان لە پارلمانی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: پاڵپشتی لە هێزە ئینتزامیەکان پاڵپشتی لە سیستمی ئیسلامیەو مەجلیسی شورای ئیسلامیش هەر لەم پێناوەدا وەکوو سەربازی نیزام لە خزمەت ئەو هێزە لە خۆبوردوو ویلایەتمەدارەدایە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : "شەهاب نادری" نوێنەری شارەکانی پاوە، جوانرۆ، ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانی لە مەجلیسی شورای ئیسلامی بە ئامادەبوون لە نووسینگەی فەرماندەی ئینتزامی شاری جوانرۆ لە کار و کردەوەکانی فەرماندەیی و فەرمانبەرانی زەحمەتکێشی ئینتزامی دەستخۆشی کرد. ئەو لەم دیدارەدا هەروەها ڕایگەیاند: پشتیوانی لە هێزەکانی ئینتزامی، پشتیوانی لە نیزامە و مەجلیسی شورای ئیسلامیش هەر لەم پێناوەدا وەکوو سەربازی نیزام لە خزمەت ئەم هێزە لە خۆبوردە و ویلایەتییە دایە و خەڵکیش دەبێت ڕێز لە شەونخوونی و زەحمەتی بێ وچانی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش بگرن چونکو بێ هەبوونی ئاسایش و هێمنی دریژەدان بە ژیان کارێکی ئەستەمە.

نادری بە ئاماژەدان بە وتەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕش ئایەتۆڵڵا خامنەیی سەبارەت بە کارەکانی هێزەکانی ئینتزامی ڕایگەیاند: فەرمانبەرانی هێزەکانی ئاسایش و ئینتزامی لە ڕاستیدا خەباتکارانی ڕێگای خوای گەورەن و ئەمە شانازییەکی گەورەیە کە بووە بە نەسیبی هێزەکانی ئاسایش و ئینتزامیەوە کە لە لایەن ڕیبەری مەزنەوە گرنگیان پێدراوە و لەسەر ئەوان قسە دەکرێت.

ئەو دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندبوونی فەرمانبەرانی زەحمەتکێشی هێزەکانی ئینتزامی شاری جوانڕۆ کرد کە لە پێناو جیگیرکردنی ئاسایش و هێمنی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی مەجلیسی شورای ئیسلامی و شارەزایانی ڕێبەری هەوڵی زۆریان داوە و هەڵبژاردنێکی ئارام و تەندروست و بەدەر لە شەڕ و ئاژاوە بەڕێوەچوو و ئەمەش بەڕاستی بۆ هەوڵ و ماندووبوونی هێزەکانی ئاسایش و ئینتزامی دەگەرێتەوە.

شایانی ئاماژەیە لەم دیدارەدا فەرماندەی هێزەکانی ئینتزامی شاری جوانڕۆ بە پێشکەش کردنی ئامارێک لە کار و کردەوەکانی پۆلیس، ئەم شارەی لە ڕووی ڕوودانی تاوان و هەروەها هەبوونی ئاسایش بە یەکێک لە شارە کەم تاوان و هێمنەکانی پارێزگا لەقەڵەمدا...

کۆتایی کورتە نامە/310